رۆژنامەی ھەولێر

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/7، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.