رۆژنامەی ھەولێر

دژەتیرۆری کوردستان: هێرشە درۆنییەکانی سەر هەولێر زیانی گیانییان نەبووە

10 درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر خرانە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، 02ـی ئەیلوولی 2026، 10 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن)ـی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر خراونەتە خوارەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، 10 درۆنەکە لە نێوان کاتژمێر 01:13 تا 03:31ـی بەرەبەیان، لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خراونەتەوە خوارەوە.

لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانیشەوە، دژەتیرۆری کوردستان باسی لەوە کردووە، “خۆشبەختانە ‌هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە”.