ئەمڕۆ سێشەممە و كەمێك پێش ئێستا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەبووزەبی، بڕیارە لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات كۆببێتەوە.
سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەبووزەبی پایتەختی ئیمارات.
بڵاویشی كردەوە: سەرۆكی حكوومەت لەمیانەی ئەو سەردانەدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات كۆدەبێتەوە.

