سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مەكتەبی سیاسی پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەلا مستەفا رێکانی دەكات

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی کەسایەتی و مامۆستای ناوداری ئایینی خوالێخۆشبوو (مەلا مستەفا رێکانی) دەكات.

بەڕێزان خانەوادەی مامۆستا مەلا مستەفا رێکانی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و مامۆستای ناوداری ئایینی خوالێخۆشبوو (مەلا مستەفا رێکانی) مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە بەڕێزەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی مامۆستای كۆچكردوویش به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان