بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت درەنگانی ئەمشەو پێنجشەممە بەشێوەی پچڕپچڕ نمەباران ببارێت.
لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە هاتووە “پێشبينى ده‌كرێ له دره‌نگانى ئه‌مشه‌و ئاسمانى ناوه‌ڕاستى هه‌رێمی کوردستان بگۆڕێت بۆ نيمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ بارينى نمه‌باران به‌شێوەی پچڕپچڕ، هەروەها بارانى مام ناوه‌ند له ناوچه‌شاخاویيه‌كان.”
ئەوەش خراوەتەڕوو کە به‌يانى هەینی ئاسمان له نێوان هه‌ور و نيمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارينى نمه‌بارانى ناوبه‌ناو، هەروەها له ناوچه شاخاويیه‌كان ڕێژه‌يه‌كى زياتر باران ده‌بارێت و له شەویشدا به‌فر له سه‌رجه‌م ناوچه شاخاويیه‌كان ده‌بارێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا سبەی هەینی “به‌رزترين پله‌كانى گه‌رما 3 پله نزم ده‌بێته‌وه و هەروەها خێرايى با (15-25) کیلۆمەترێک دەبێت لە کاتژمێرێکدا.