رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)

به ‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌ گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.

ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، ببێته‌ هۆی قووڵبوونەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و برایەتی و ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانی جیهان.

مه‌سرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان
2026/8/25