رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێكی ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتان دەكات

ئەمرۆ یەكشەممە 2026.8.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە سۆزان عارف، سەرۆکی ڕێکخراوەکە و شاندێكی یاوەری ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتان ( WEO ) کرد.

لە دیدارەكەدا، شاندی مێوان سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆیان ئاراستەی پارێزگاری هەولێر کرد، بۆ پشتگیری بەردەوام و هاوکارییان لە سەرخستنی پڕۆژە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی ڕێکخراوەکەیان.

لەبەرامبەردا، پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردەوە، هه‌روه‌ها ئامادەیی پارێزگای هەولێری نیشاندا بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی و ئاسانکاری زیاتر بۆ پڕۆژە و كارەکانی داهاتوویان.