هه‌وره‌برووسک دڵداری

هۆمه‌ر نۆریاوی

دڵم هاوین و
ڕوخسارم زستان،
خوایه‌ تۆ بڵێی
هه‌مدیس بگه‌مه‌وه‌
به‌ ئه‌وینه‌که‌ی
جاره‌که‌ی جاران.
سیمام سه‌هۆڵین
که‌چی ئه‌م ناخه‌م
تیایه‌ به‌ هه‌زار
یادگاری شیرین.
دڵێکه‌ و هێشتا له‌ هیچ سڵ ناکا و
هێلانه‌یه‌ بۆ
هه‌زار به‌ هه‌زار
حه‌زی ئاورین.
له‌ سیمام گه‌ڕێ
وه‌ک که‌ڤر ئه‌نوێنێ،
سه‌یری ناخم که‌
وه‌ک هه‌وره‌برووسک
هێشتاش به‌ سه‌دان گابه‌رد
ئه‌تلێنێ.

ھەواڵی زیاتر