رۆژنامەی ھەولێر

سوپاسنامەی سكرتاریەتی سەرۆك بارزانی

سکرتاریەتی سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکی فەرمیدا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشتا ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی خەڵکی کوردستان، سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان، و دیپلۆماتکارانی ناوخۆ و دەرەوە کرد کە لە ڕێگەی پەیام و پەیوەندییەکانیانەوە پیرۆزباییان ئاراستە کردبوو.

دەقی سوپاسنامەكەی سكرتاریەتی سەرۆك بارزانی:

بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشتا ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، وێڕای پیرۆزباییمان لە خەڵكی كوردستان، زۆر سوپاسی هەموو ئەو كەسایەتی و لایەنە سیاسیانەی هەرێمی كوردستان، عێراق، پارچەكانی تری كوردستان و، هەروەها کەسایەتیی ئایینی، دۆستانی بیانی و دیپلۆماتكاران، پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و سەرۆكهۆزەكانی عێراق و كوردستان، ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ئاكادیمیسیەن، ڕۆشنبیر و نووسەران، ڕاگەیاندن و میدیاكاران و تەواوی ئەو خۆشەویستانە دەكەین، چ لەناوخۆی كوردستان و چ لە دەرەوەی كوردستان و عێراق و وڵاتانی تر، كە لە ڕێی ناردنی پەیام و پێوەندیی تەلەفۆنی و ڕاگەیێندراو و وتار و نووسیندا، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆکەوە، پیرۆزباییان ئاراستەی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی كردووە.

جەنابی سەرۆك پێزانینی بۆ ڕووحیەتی برایەتی و دۆستایەتی و هاوسۆزییان هەیە، هیواخوازە ئەو بۆنەیە دەرفەتێكی نوێ بێت بۆ بەهێزكردنی گیانی تەبایی و برایەتی و، هەوڵدانی هەموو لایەك بۆ پاراستنی بەرژەوەوندی و بەها باڵاكانی گەلی كوردستان.

هیوای خێر و خۆشی بۆ گەلی كوردستان و هەموو عێراق و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەكە و جیهان دەخوازین.

پارتی دیموكراتی كوردستان

سكرتاریەتی سەرۆك

18ی ئابی 2026