تاڵیبان و مۆسیقا

هونه‌ر به‌ گشتی و گۆرانی و مۆسیقا به‌ تایبه‌تی له‌ ژێر حوكمی تاڵیباندا له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌دایه‌، لە سەرەتای هاتنەوەی تاڵیبان و حوكمكردنیاندا، سەرجەم فێرگەکانی موزیک و دووکان و ئەو شوێنە گشتیانەی کە تایبەت بوون بەو بوارە داخران، زۆرینه‌ی گۆرانیبێژ و هونەرمەندانەكانی ئه‌فغانستان وڵاتەکەیان جێ هێشت یان لەوێ بێدەنگی ماونەتەوە، به‌ پێی بریاره‌ تونده‌كانی تالیبان جارێکی تر بە ئاشکرا كه‌س ناتوانێت چالاكی هونه‌ری بكات.

برێاری تالیبان رێگری كردنه‌ له‌ چالاكی هونه‌ری، له‌ نوێترین ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ته‌وه‌ره‌یاندا ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان هەڵیان‌کوتاوەتە سەر پەیمانگەی هونەری موزیکی کابول و سەرجەم ئەو ئامێرە میوزیکی و کەرەستانەیان شکاندووە.
پێشتریش (زەبیوحڵا موجاهید) یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی تاڵیبان رایگەیاندبوو بۆ لەمەولا سەرجەم ئامێرە میوزیکیەکان و بەکارهێنانیان بە هەموو شێوەیەک قەدەغە دەکەن، چونکە میوزیک لە ئیسلامدا حەرامە و هەوڵیش دەدەین خەڵک زیاتر لەم شتە تێدەگەیێنین.

ھەواڵی زیاتر