رۆژنامەی ھەولێر

نارین فەقێ گۆرانی داوەت هاتە حەوشا مەزن بڵاودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەند “نارین فەقێ” دوای ماوەیەک لە بێدەنگی و نەبوونی بەرهەمی هونەری، بە گۆرانییەکی کرمانجی و سوود وەرگرتن لە ژیری دەستکرد کلیپێکی تایبەت بە ناونیشانی “داوەت هاتە حەوشا مەزن” بڵاودەکاتەوە.

ئەو بەرهەمە لە تێکست و ئاوازی هونەرمەندی کۆچکردوو (حەمکێ توڤی)ـیە و بە هاوکاری دکتۆر مەسعود کەتانی و چەند هونەرمەندێکی جەزیرەی بۆتان کاره هونەرییەکانی جێبەجێکراوە و دابەشکردنی عەلی شاکر و هۆزان عادل فەقێ و میکس و ماسەرینگی سەمیر حوسێن و دەرهێنانی سیپان فازڵ و پێداچوونەوەی تێکست و ملیۆدی ئەو گۆرانییە و تەواوی کارە هونەرییەکانی لە لایەن هونەرمەند ئەدیب چەلکییەوە جێبەجێکراوە.
ئێستاش ئەو ڤیدیۆ کلیپە بەشێوەیەکی فراوان لە سۆشیال میدیا و پلاتفۆرمەکاندا بڵاوبووەتەوە.