رۆژنامەی ھەولێر

ئەمڕۆ 16ـی ئاب، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتی چاندنی 16 هەزار داری دەستپێکرد

کاتژمێر 8:00ـی سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە (16ی ئابی 2026)، لە ژێر چاودێریی ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، وە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی شارەوانی، سەرپەرشتیار و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبیی سنوورەکەو سەرۆک بەش و ئەندازیاران، هەڵمەتی فراوانی چاندنی (16 هەزار) دار لە شاری هەولێر ڕاگەیاندرا .

وەک قۆناغی یەکەمی ئەم هەڵمەتە، لەسەر شەقامێکی دوو سایدی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، دەستیپێکرد و سەدان نەمام لە جۆری دارسیسەم چێندران.

هاوکات سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان، قۆناغەکانی دیکەی دارچاندن لە سەرتاسەری شارەکە فراوانتر دەکات؛ ئەوەش بە ئامانجی ڕەخساندنی ژینگەیەکی سروشتیی پاک و هەروەها پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر
16ی ئابی 2026