رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌میی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مەلا جەرجیس هەولێری زانای ئایینی و کەسایەتیی دیاری هەولێر بڵاوكردووه‌

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی هاوخه‌میی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مەلا جەرجیس هەولێری زانای ئایینی و کەسایەتیی دیاری هەولێر بڵاوكردووه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ ماڵبات و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كات.

ئه‌وه‌ش ده‌قی په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌..

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، زانای ئایینی و کەسایەتیی دیاری پارێزگای هەولێر، سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به‌‌ بنەماڵەی بەڕێزیان و زانایانی ئایینیی کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، ته‌مه‌نى خۆى بۆ خزمه‌تى ئايين تەرخان کرد و به‌ گەیاندنی پەیامی چاكه‌ و ئاشتی و لێبوردەیی، خزمەتی خەڵکی هەولێرى كرد.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وايى بە بنەماڵەی بەڕێزيان و هاوڕێيان و کەسوکارى ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان