رۆژنامەی ھەولێر

ئافرەتێکی بەتەمەن لە کەلار بەهۆی خۆهەڵواسینەوە گیانی لەدەستدا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند؛ بەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار، تەرمی ئافرەتێکی بەتەمەن بەناوی (ئامینە سەید ئەحمەد یاراحمەد)، لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٣، گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو بەهۆی خۆهەڵواسین بە پەتەوە گیانی لەدەستداوە.
کەسوکاری ناوبراویان بە پۆلیس ڕاگەیاندووە کە ئەو کێشەی دەروونی هەبووە و بەیانی ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.