دوای ئەوەی دوو بارهەڵگر لە جۆری (قەلاب) لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا بەشێوەیەکی نایاسایی هەستان بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی بیناسازی لە شوێنی گشتی و قەدەغەکراودا، لەلایەن چاودێرانمانەوە دەستیان بەسەردا گیرا.
لە بری پێبژاردنی ماددی، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، سزایەکی مەیدانییان بەسەردا سەپاندن و هەردوو سەرپێچیکاریان ناچار کرد، دوو گۆڕەپانی گەورە پاکبکەنەوە کە بۆ هەر یەکێکیان ٢٠ کاروان قەلاب لە زبڵ و پاشماوە تێیدا کۆ بکەنەوەو فێڕێی بدەن؛”
– گۆڕەپانی یەکەم: گەڕەکی منارە (نزیک ئەنجومەنی پارێزگا).
– گۆڕەپانی دووەم: گەڕەکی شادی (تەنیشت باخچەی ساوایانی لاڤە).
هاوکات سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، جەخت لەسەر پاک و خاوێنی و پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر دەکاتەوەو هەرکەسێک ژینگە و موڵکی گشتی پیس بکات، جگە لە ڕێکاری توندی یاسایی، رووبەڕووی سزای مەیدانیش دەبێتەوە.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

