ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بڕیارێكی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچووانی زانكۆ داوه و ڕایگه‌یاندووه، بەبێ وه‌رگرتنی هیچ بڕە پارەیەكی دیاریكراو پشتگیری دەرچوون به قوتابیانی زانكۆ ده‌درێت، لەكاتێكدا پێشتر بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو وه‌رده‌گیرا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا له سۆشیاڵ میدیای خۆیدا رایگه‌یاندووه، “لە چوارچێوەی پڕۆسەی دامەزراندن بە گرێبەست بە لەجێ دانان لەسەر میلاكی وەزارەت و ئەو ڕێكارانەی بۆ كێبڕكێی هەڵبژاردنی پێشكەشكارانی شایستە بە سیستمێكی دادپەروەرانە پەیڕەو دەكرێن، هەر دەرچوویەكی زانكۆ كە داوای پشتگیری دەكات بۆ مەبەستی سەرەوە لە بەرانبەر پێدانی نووسراوی پشتگیری هیچ بڕە پارەیەكیان لێ وەرناگیرێت، چونكە پشتگیرییەكە تەنیا بۆ مەبەستی پێشكەشكردنە. ”
پشتگیری دەرچوون بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و دۆزینه‌وه‌ی كار له ده‌رچووانی زانكۆ داوا ده‌كرێت له كه‌رتی حكومیی یان كه‌رتی تایبه‌ت، له پشتگیریی ده‌رچوون ده‌بێت ساڵی دەرچوون و ریزبەندی دەرچوون و كۆی گشتی نمرە لەناو نوسراوی پشتگیرییه‌كه هه‌بێت كه زانكۆی قوتابییه‌كه بۆی ده‌رده‌كات.

