رۆژنامەی ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر هۆشداریی توند دەداتە هاووڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر هاووڵاتیان لەبارەی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی ئاگادار دەکاتەوە و هۆشدارییەکیان پێ دەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/8/2026، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: “ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “هەر هاووڵاتییەک ئەم کارە بکات و کارتەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و لە کار دەخرێت و بۆی کارا ناکرێتەوە کە ئەمەش لە داهاتوودا بێ بەش دەبێت لە گشت سووتەمەنییەکان.”