ئەمرۆ چوارشهممه 29.7.2026، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرو زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان (JCC)و نوێنەرانی ژمارەیەک لە وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ، هەروەها چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، چوارەمین دانیشتنی سەکۆی خستنەسەرکاری گشتگیر، لە ژێر ناوی ( شیانهكان بۆ بهرێوهبردنی گشتگیری دهستی كاری بیانی له ههرێمی كوردستان) شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ئەم دانیشتنە لەلایەن ئهنجومهنی دانیماركی بۆ پهنابهران (DRC)ی ئاژانسی GIZ، بە هاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، كونسڵخانەی ئەڵمانیا و بە پشتیوانی تەکنیکی ڕێکخراوی کاری جیهانی (ILO)، بۆ پشتگیری لە بەشداری ئابووری و کۆمەڵایەتیی پەنابەران، ئاوارەکان و کۆمەڵگە خانەخوێکان لە عێراق، ڕێکخرابوو.
لە ناوەڕۆکی دانیشتنەکەدا، گفتوگۆ و بیربۆچوون لەسەر چۆنیەتی داڕشتنی سیستەمێکی یاسایی، ڕێکخراو و کارامە بۆ بەڕێوەبردنی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕكرا، بە شێوەیەک کە بازاڕی کار، مافی کرێکاران و بەرژەوەندی گشتی لهناو خۆدا پارێزراو بێـت .

