رۆژنامەی ھەولێر

حکوومەت لە ئاکرێ پارەی بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخان کرد

به‌ڕێوەبه‌ری ئاوی ئاكرێ گوتی “کاركردن له‌ پڕۆژه‌ی ئاوی ستراتیژی ئاكرێ به‌رده‌وامە، بۆ خێراتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 10ملیاری دیكه‌ به‌ شێوه‌ی سولفه‌ داوه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاره‌كان باشتر به‌ڕێوه‌ بچن.”
ئه‌ندازیار زرار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوەبه‌ری ئاوی ئاكرێ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی “له‌ چوارچێوه‌ی كاركردنی به‌رده‌وام له‌ پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ، به‌ گوژمه‌ی 119ملیار دینار، كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ و ستراتیژییه‌، ئێستا به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كرێت و كاركانیش زۆر باش به‌ڕێوه‌ ده‌چن، 70%ی پڕۆژەکەش تەواو بووە، بەردەوامیش کاری تێدا دەکرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆر به‌ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ و ستراتیژی ئاو ده‌دات، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ش پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ یه‌.”
ئه‌ندازیار زرار ئه‌حمه‌د گوتیشی “بۆ خێراتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 10ملیار دیناری دیكه‌ داوه‌، به‌شێوه‌ی سولفه‌ی مانگانه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش هاوكارێكی باش ده‌بێت و كۆمپانیا كاره‌كانی باشتر ئه‌نجام دەدات، بۆیه‌ گه‌ر گرفتی دارایی نه‌بێت ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ خزمه‌ت هاووڵاتییان و گرفتی كه‌م ئاوی له‌ ئاكرێ به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، كه‌ سه‌نته‌ری قه‌زا و ناحیه‌ی بجیل و زیاتر له‌ 20 گوندیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن.”