رۆژنامەی ھەولێر

مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی و مەڵبەندی ٣ی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی مەڵبەندی ٣ی ھەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و، لە دیدارەکەدا، ڕووداو و پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و پەیوەندییەکان تاوتوێ کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٦ی تەموزی ٢٠٢٦، دکتۆر پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی ھەڤاڵانی یاریدەدەر و بەرپرسی بەشەکانی مەکتەبی ڕێکخستن، پێشوازیی کرد لە بەڕێز ڕێباز بێرکۆتی، لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ھەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندێکی یاوەری.

لە میانەی دیدارەکەدا، ڕووداو و پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و پەیوەندییەکان تاوتوێ کران. دواتر جەخت لە گرنگیی کاری پێکەوەیی، یەکڕیزی و تەبایی لەپێناوی بەرژەوەندیی گشتییدا کرایەوە، وێڕای دەربڕینی گەشبینی و بەرزنرخاندنی ھەوڵەکان لەپێناو تێپەڕاندنی چەقبەستوویی پرۆسە سیاسییەکان