سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا مێژوویین.
ڕۆژی یەکشەممە 26ی تەمووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا کونسوڵی فەڕەنسا کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و ماڵئاواییکردن سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانی سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند.
هەروەها سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری بوونە لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان.
هەر لەو دیدارەدا باسی لەو هەوڵانە کرد کە لەماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان لە پێناو زیاتر پێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا لە هەموو بوارەکاندا داویەتی.
لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕۆڵی بەرچاوی کونسوڵی گشتیی فەڕەنسای کرد بۆ ئەو ڕۆلەی هەیبووە لە ماوەی ئەرکی خۆیدا لە هەرێمی کوردستان و جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا لەمێژینە و مێژوویین، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
بارودۆخی ناوچەکە و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.

