عومەر چنگیانی
چونكە هەردوو بابەتە دەستنیشانكراوەكەی بۆردی باڵای ئامادەكردنی گوتاری هەینی بۆ هەینییەکەی ڕابردوو ١٧/٧/٢٠٢٦ بەسوود و هەستیار بوون، پوختەی هەردووكیان دەكەمە توێشووی گوڵخەرمانی ئەمجارەمان.
ناونیشانی گوتاری یەكەم: (گەورەییەکەی هاوەڵانی پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لەسەر بێت)؛ خوای گەورە لە پێداگوتن و پێناسەكردنی یارانی پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لەسەر، لە سەدەمین ئایەتی سوورەتی (تەوبە)دا دەفەرمێت:
(ئەوانەی دەستپێشخاربوون بۆ بڕوا هێنان و شوێنكەوتنی پەیامگەیێنەكەمان چ لە كۆچبەران (موهاجیر) و چ لە یارمەتیدەران(ئەنصار)، ئەوانەیش شوێنهەڵگر و لە دووچووی ئەوانن، خوا لەوان ڕازی بوو، ئەوانیش لەخوا ڕازی بوون . وێرای ئەوپایەبەرزەیش، لەڕۆژی دوایی و سەڵادا چەندین جۆگا و باری بۆ ئامادە كردوون و تێیاندا بۆ هەمیشە دەمێننەوە . ئەوەیە سەركەوتنی گەورە).
هاوەڵانی پێغەمبەر (رضی الله عنهم) باشترینی ئەم ئۆمەتەن لە دوای پێغەمبەران. ئەوان ئەو نەوەیە بوون کە خوای گەورە بۆ هاوڕێیەتی و سەرخستنی پێغەمبەرەکەی و گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام بە جیهان هەڵیبژاردن.
فەزڵ و گەورەیی هاوەڵان لە قورئان و سوننەتدا:
یەکەم: لە قورئانی پیرۆزدا:
١. شاهیدی خوای گەورە بۆ ڕەزامەندی لەسەریان
٢. پاکی دڵەکانیان
٣. وەسفی دڵسۆزییان بۆ دین.
دووەم: گەورەیی ئەوان لە فەرموودەدا:
*. چاکترینی مرۆڤەکانن؛
*. یاساغبوونی تانەدان لێیان؛
*. خۆشویستنیان نیشانەی ئیمانە.
وەڵامدانەوەی گومانی ناحەزان لەسەریان
*.وەڵامی گومانی یەکەم: دەڵێن “هاوەڵان مەعسوم (بێتاوان) نەبوون و گوناهیان لێ وەشاوەتەوە، چۆن دەکرێت بە تەواوی متمانەیان پێ بکەین؟”
بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعە وایە کە تەنها پێغەمبەران مەعسومن. بەڵام “نەبوونی عیسمەت نابێتە هۆی نەبوونی عەدالەت.
*. وەڵامی گومانی دووەم: تانەدان لە دیندارییان بەهۆی ئەو شەڕ و ناکۆکییانەی لە نێوانیاندا ڕوویدا:
ناکۆکیانەی لە نێوانیاندا ڕووی دا لەسەر بنەمای “ئیجتیهاد و لێکدانەوەی شەرعی” بوو نەک لەبەر دنیاپەرستی.
ئەرک و هەقی هاوەڵان بەسەر ئێمەوە:
*. خۆشویستنی دڵسۆزانە: خۆشویستنی ئەوان بەشێکە لە بیروباوەڕ و ئیمان، وەک چۆن ڕق لێبوونیان نیشانەی دووڕووییە.
*. ڕەزامەندی ناردن بۆیان (الترضی) هەر کاتێک ناوی یەکێکیان هات، بە ڕێزەوە بڵێین (خوا لێی ڕازی بێت).
*. پاراستنی زمان لە تانەدان: دوورکەوتنەوە لە هەر قسەیەکی نەشیاو، سووکایەتی، یان کەمکردنەوەی ڕێزیان.
*. بڵاوکردنەوەی گەورەیی و ژیاننامەیان: پێویستە ژیان و مێژووی پڕشنگداری هاوەڵان بە نەوەکانی دواڕۆژ بناسێنرێت تا ببنە نموونەی باڵای ئەوان.
*. دۆعای خێر و داواکردنی لێخۆشبوون بۆیان.
ناونیشانی گوتاری دووەم: پابەندی بە یاساکانی هاتوچۆ: پێویستییەکی شەرعییە.
یاساکانی هاتوچۆ دەچنە خانەی “سیاسەتی شەرعی” (السیاسة الشرعیة)، پابەندی پێیانەوە لە ڕووی شەرعییەوە واجبە، چونکە ئامانجیان پاراستنی گیانی مرۆڤ و بەرژەوەندیی گشتییە.
بنەما شەرعییەکانی پابەندی بە یاساکانی هاتوچۆوە:
*. قەدەغەکردنی خۆخستنە ناو مهترسی و تیاچوون:
لێخوڕینی خێرا و سهرشێتانە و بڕینی ترافیکلایت جۆرێکە لە سەرکێشی بە گیانی خۆ و کەسانی تر. خوای گەورە دەفەرمێت: (بە دەستی خۆتان خۆ تێدا مەبەن!)
*. قەدەغەکردنی كاری وێرانكاری و فەساد لەسەر زەوی:
زیانگهیاندن به مڵکی گشتی و پەکخستنی ڕێگاکان بە هۆی ڕووداوەکانەوە دەچێتە ژێر فەرمانی: بەفەساددانان.
*. بنەمای (زیان نەگەیاندن)
*. (دوورخستنەوەی ئازار) و پێدانی مافی ڕێگا:
پابەندی بە سیستم و یاسا نیشانەی ڕۆشنبیری و ڕەوشت بەرزی موسڵمانە.
شوێنەوارە ئەرێنییەکانی پابەندی (شۆفێری: هونەر و زەوق و ڕەوشتە)
*. پاراستنی گیان (مەقسەدی هەرە بەرزی شەریعەت):
یەکەمین و گرنگترین ئامانجی شەریعەت پاراستنی نەفس و گیانی مرۆڤه. پابەندی بە بەستنی پشتێنی سەلامەتی و خێرایی دیاریکراو ڕێگایەکی کردەییە بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەقسەده.
*. بڵاوبوونەوەی ئارامی: کاتێک هەموان پابەندی سیستم و یاساكان دەبین، ترس و دڵەراوکێ لە ڕێگاکاندا نامێنێت و ژینگەیەکی ئارام بۆ كۆمهڵگه دروست دەبێت.
*. پاراستنی سپارده (ئامانەت): جەستەی مرۆڤ و گیانی خەڵک و ئۆتۆمبێلەکەش ئامانەتن.
مەترسییەکانی بەزاندنی یاساکانی هاتوچۆ:
*. خۆکوشتنی ناڕاستەوخۆ:
ئەو کەسەی بە بێباکی دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی خۆی، ترسی ئەوەی لێ دەکرێت بکەوێتە ژێر سزای ئەو کەسانەی خۆیان دەکوژن.
*. زیانگهیاندن به خود (كهمئهندامکەوتن) یان بوونه هۆی ئازاردانی خەڵک و ژینگه بهگشتی كه ئهمهش له ڕووی شهرعیهوه تاوان و گوناهه.
*. زیانی دارایی و ئابووری:
ڕووداوی هاتوچۆ سەروەت و سامانێکی زۆر بەفیڕۆ دەدا؛ وەک تێکچوونی ئۆتۆمبێل و تێکدانی ڕێگاوبان و، خهرجی زۆر و بەفیڕۆدانی سهرمایهی کەرتی تەندروستی.
لە کۆتاییدا با بڵێین پابەندی بە یاسای هاتوچۆوە، تەنها ئەرکێکی یاسایی نییە، بەڵکو پەرستش و ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانییە.

