رۆژنامەی ھەولێر

دادگای فيدراڵی سكاڵایەکی دژى كوردستان رەتكردەوە

دادگای فیدراڵی سەرجەم ئەو دۆسیە و سكاڵایانەی رەت كردەوە كە ژمارەیەك كەس بەناوی پەرلەمانتار و چالاك، لەسەر كارەبای 24 سەعاتی هەرێمی كوردستان تۆماریان كردبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم 15ـی تەمووز، بەپێی ئەو زانیارییانەی “وشە” دەستی كەوتووە، ساڵی رابردوو ژمارەیەك لە چالاكان و پەرلەمانتار سكاڵایان لەسەر كارەبای 24 سەعاتی لە دادگای فیدراڵی تۆمار كرد، ئەمڕۆ سەرجەم سكاڵاكان رەت كرانەوە.

ئەوەیش زانراوە، دادگا ئامادە نەبوو تەنانەت دۆسیەكەشیان ببینێت، راستەوخۆ ئەمڕۆ سەرجەم سكاڵاكانی رەت كردەوە و گوتی، ئەوە تایبەتمەندیی ئێمە نییە.

لە ماوەی پێشوودا بەدیاریكراوی لە 17ـی ئابی ساڵی رابردوو، كۆمەڵێك كەس بەناوی چالاك و پەرلەمانتار سكاڵایان لە دادگای فیدراڵی دژی كارەبا 24 سەعاتی هەرێمی كوردستان تۆمار كرد و داوای راگرتنیان كرد.