ئاگاداری هاوڵاتیان و شوفێرانی بەڕێز لە شاری هەولێر دەکەینەوە سبەی چوارشەممە 2026/7/8، ڕێگای سەرەکی هەولێر_پیرمام بۆ سەر شەقامی 150 مەتری، بە ئاڕاستەی چوون بۆ بەحرکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەمەبەستی رێکخستەوە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 2026/7/9 دادەخرێت، .
تێبینی: تکایە شۆفێرانی بەڕێز ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن تا دووربن لە قەرەباڵغی وە هاوکاریتان جێگای ڕێز و پێزانینە.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

