رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان لە ئاکرێ سەردانی نووسەر و شێوەکار هونەرمەند ئیبراهیم ڕەسول دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی ٧ـی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بەیاوەری بەشێک لە ئەندامانی بەش، لە باژێڕی ئاکرێ سەردانی نووسەر و شێوەکار ئیبراهیم ڕەسول کرد.

لەسەردانەکەدا وێڕای پرسینی دۆخی تەندروستیان، د. سالار عوسمان پشتگیری بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بۆ هونەرمەند ئیبراهیم ڕەسول دوپاتکردەوە و باس لە ئامادەکاری کرا بۆ بەچاپگەیاندنی دواین پەرتوکی لەبارەی زمان و کردنەوەی پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ تابلۆکانی هونەرمەند ئیبراهیم ڕەسول.