رۆژنامەی ھەولێر

بەیاننامەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە.

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو دا هەردوو تاوانبار خورشید لطیف و حیدر لطیف بوونە هۆکاری ئاژاوە نانەوە و کێشە، دەستدرێژی کردنە سەر مولک و مالی هاوڵاتیان و موڵکی گشتی، شەهید کردنی پێشمەرگەیەک و هاوڵاتیەک ، سوتاندنی کەلوپەلی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە، هاندانی خەڵک دژی یاسا و سەقامگیری گشتی، ڕێگری کردن لە پرۆژەکانی حکومی، هەڕەشەکردن بە تێکدانی ژێرخانی ئابووری لە شوێنی جیاجیای قەزای خەبات، هەروەها دوای هەبوونی سکاڵا لە دژیان لەلایەن هاولاتیانەوە، ئەمرۆ لە ٥/٧/٢٠٢٦ لەسەر فەرمانی دادگا هەردوو ناوبراو دەستگیر کران و لە ماوەی داهاتوو لەسەر تاوانەکانیان دادگایی دەکرێن.

لێرەدا هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە سەر و ماڵیان پارێزاوە و یاسا سەروەرە و ڕێگا بە هیچ تاوانبارێک نادرێ ئاسایش و ئارامی وڵات تێکبدات و ئاژاوەگێڕی بکات.