رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی فیدراڵ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ، بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری سوپای عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، سوپاسالاری عێراق، کورتەیەکی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵە بۆ بەدواداچوونی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بە تایبەتی نەهێشتن و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی سەر کۆمپانیا نەوتییەکان و بەئامانجگرتنیان.

سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەدواداچوونی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و دڵنیاییدانی بۆ پاراستن ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەموو پشتیوانییەکی لەمبارەیەوە نیشان دا و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و ئاڵنگارییە ئەمنی و سەربازییەکان کردەوە.