بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێرو ژمارەک لەهونەرمەندو هەواداران، بەرێوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان،کۆنسێرتێکی تایبەتی پیانۆی بۆ قوتابی بەهرەمەند ئادەم مستەفا جەمیل سازکرد، لەو چالاکیەدا ناوبراو ژمارەیەک پارچە میوزیکی جیاوازی جیهانی و تایبەتی پێشکەشکرد .
ئەم چالاکییە هونەرییە بە مەبەستی پەرەپێدانی بەهرەی هونەری لەنێو قوتابیان و هاندان و داهێنان و پشتگیری لە بەهرە هونەرییەکان ڕێکخرا بوو ..
پارێزگاری هەولێر، وێرای دەستخۆشی کردن و پێشکەشکردنی قەڵغانی پارێزگای هەولێر و خەڵاتکردنی بەهرەمەند، ستایشی رێکخەرانی کردو، جەختی لەسەر گرنگی پشتگیری و پەرەپێدانی چاودێرییە هونەرییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا،کە گرنگە بەردەوام چالاکی جۆراوجۆری هونەری و فەرهەنگی بۆ ئارەزوومەندان ڕێک بخرێت.

