هێشتا ٢ هەزار و ٧١٩ ڕفێندراوی ئێزدی لە دەستی داعشدا ماون

نووسینگەی رزگارکردنی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش، نوێترین ئاماری ڕزگاربووان و ئەوانەی هێشتا لەژێر دەستی داعش ماون بڵاو کردەوە و بەپێی ئامارەکەش ئەوانەی تا ئێستا رزگارکراون ژمارەیان ٣ ھەزار و٥٥٢ کەسە، کە ھەزار و ٢٠٧ ئافرەت و ٣٣٩ پیاو و ھەزار و ٥٠ کچ و ٩٥٦ منداڵە، ھەروەھا ئەوانەی لەدەستی داعش ماون ٢ ھەزار و ٧١٩ کەسە، کە ھەزار و ٢٧٤ ڕەگەزی مێ و ھەزار و ٤٤٥ رەگەزی نێرە.

لە تازەترین ئاماریدا نوسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی دەستی داعش، هاتووە ژمارەی کوردانی ئێزدی ٥٥٠ ھەزار کەسە و ژمارەی ئاوارەکانیش ٣٦٠ ھەزار کەسە و١٥٠ ھەزار کەسیش گەڕاونەتەوە بۆ شنگال و ژمارەی ئەوانەی شەھیدیش بوونە ھەزار و ٣٩٣ شەھیدە و ژمارەی ئەوانەی دایک و باوکیان لە دەستداوە ٢ ھەزار و ٧٤٥ و تا ئێستاش ٨٢ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە و بەدەیان گۆڕی تاکەکەسیش دۆزراوەتەوە و ئەو شوێنە ئاین و مەزارانەی تەقێندراونەتەوە ٦٨ مەزارە و ئەوانەی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە ١٠٠ ھەزار کەسە.
لەئامارەکەدا ھاتووە، ژمارەی ئەوانەی لەلایەن داعش ڕفێندراون ٦ھەزار و ٤١٧ کەسە کە لەوانە ٣ ھەزار و ٥٤٨ ڕەگەزی مێ و ٢ ھەزار ٨٦٩ ڕەگەزی نێرە، ئەوانەی رزگارکراون ژمارەیان ٣ ھەزار و ٥٥٢ کەسە، کە ھەزار و ٢٠٧ ئافرەت و ٣٣٩ پیاو و ھەزار و ٥٠ کچ و ٩٥٦ کوڕ.
بەپێی ھەمان ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، ئەوانەی ڕفێندراون و شەھیدکراون و تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە، ژمارەیان ١٤٦ کەسە و ئەوانەی لە دەستی داعش ماون ٢ ھەزار و ٧١٩ کەسە، کە ھەزار و ٢٧٤ ڕەگەزی مێ و ھەزار و ٤٤٥ ڕەگەزی نێرە.

ھەواڵی زیاتر