ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
– خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر، و بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا.
– خستنەڕووی دوایین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٢/١٥ تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
– خستنەڕووی ڕەشنووسی ڕۆژژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان – عێراق
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٣ی شوباتی