م. سه‌ردار ئه‌سعه‌د مامۆ
په‌روه‌رده بریتییه له‌كرداری بنیادنانی تاكه‌كه‌س له‌ڕووی؛ تواناكان، وكه‌سایه‌تی، وژیری، وتێگه‌یشتن، وهاندانی له‌سه‌ر كار وڕه‌فتاری باش، وپشت به‌ستن به‌خودی خۆی، هه‌روه‌ها بریتییه له فێركردنی تاكه‌كه‌س بۆ به‌ده‌ستهێنانی توانا دیاریكراوه‌كانی وه‌ك؛ گواسته‌وه‌ی زانیاری، وبڕیاردانی دروست له‌سه‌ر كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست، وبڕیاردان له‌به‌رامبه‌ر هه‌بوونی هه‌لوێستی جیاواز، وگواستنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر، وڕاهێنان له‌سه‌ر دڵسۆزی وویژدان، وڕاستگۆیی وده‌ست پاكی، وگه‌شه‌پێدانی هه‌سته‌كان، كه‌چی فێركردن بریتیه له‌زانینی شتێكی ڕاست وگه‌یاندنی زانیاری وبیروباوه‌ڕی تاكه‌كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو بۆ ئامانجی دیاریكراو، ئه‌مه‌ش له‌قوتابخانه وپه‌یمانگه وزانكۆ وده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ.
واته په‌روه‌رده وفێركردن دوو ده‌سته‌واژه‌ی له‌یه‌كتر جیاوازن وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ردی بناغه‌ی دروست بوونی په‌روه‌رده‌یه‌كی ڕاست ودروستن له‌كۆمه‌ڵگه، چونكه ناوه‌نده‌كان به‌ته‌نها شوێنی فێركردنی زانست وزانیاری نین به‌ڵكو شوێنی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌وشتێكی به‌رز ولایه‌نی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنین، له‌به‌رئه‌وه په‌روه‌رده‌كردنی قوتابی له‌قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی وئاماده‌یی كارێكی هه‌ستیاره وپێویسته به‌ووردی وبه‌ڕێكخراوی كاری له‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ك ئه‌ڕستۆ ده‌لێ “ڕه‌گه‌كانی په‌روه‌رده تاڵن، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌ی شیرینه” واته په‌روه‌رده‌كردنی قوتابیه‌ك له‌سه‌رده‌می منداڵی تا ده‌گاته هه‌رزه‌كاری وزیاتریش كارێكی زه‌حمه‌ته وپێویستی به‌ماندووبوونی دایك وباوكی قوتابی ومامۆستاوه هه‌یه وكاتێكی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام دوای ئه‌و ماوه زۆره له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته كه‌سێكی خاوه‌ن ڕه‌وشتی به‌رز وپه‌روه‌رده‌یه‌كی دروست وسوود به‌خۆی وده‌وروبه‌ر وته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مه شیرینه‌كه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه په‌روه‌رده‌ی نادروست ده‌بێته كێشه وگیروگرفت بۆ خێزان وته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ش، هه‌روه‌ك زۆربه‌ی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵزانی وده‌رونزانان هۆكاری زۆربه‌ی كێشه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌می منداڵی وهه‌رزه‌كاری ده‌گه‌ڕێنه‌وه، چونكه په‌روه‌رده‌كردنی نادروستی منداڵ له‌و قۆناغانه كاریگه‌ری خراپ له‌دوای خۆی به‌جێ ده‌هێڵێ له‌ڕووی؛ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌كاتی ڕوداوه‌كان، وقبولكردنی كاره‌كان، وڕێگای بیركردنه‌وه وشێوازی ده‌ربڕین، وتوانای كۆنتڕۆڵكردنی خود له‌كاتی هه‌ڵچوون.
هه‌روه‌ها جۆڕج دانتۆنی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێ “له‌دوای پاروه نانێك یه‌كه‌م پێداویستی په‌روه‌رده‌یه بۆ گه‌لان” واته په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆله‌كانمان پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌ییه، وپێویسته به‌هه‌موومان هه‌وڵی جدی بده‌ین تاكوو به‌هه‌موومان(خێزان وقوتابخانه) بتوانین منداڵه‌كانمان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی دروستی په‌روه‌رده‌یی پێبگه‌یه‌نین، وله‌ئاینده‌دا ببنه كه‌سی به‌رهه‌مهێن وهه‌ر یه‌كه‌و له‌لایه‌ك خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌بواره‌كانی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن، تاكوو ئێمه‌ش وه‌كوو ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا وئه‌وڕوپا و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ینه قوناغی پێشكه‌وتن، چونكه ئه‌و ووڵاتانه پلانی ستراتیژیان هه‌یه بۆ بواری په‌روه‌دره وفێركردن، ویاسا وڕێنماییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان نه‌گۆڕن وبه‌شێوازێكی زانستی كار له‌سه‌ر پڕۆژه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه به‌رهه‌مه‌كه‌یان وه‌رگرتۆته‌وه كه‌پێشكه‌وتنه، وهه‌موو كات ئه‌و ووڵاتانه(100) سه‌د ساڵێك له‌پێش ئێمه‌ن له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیانه‌وه.
بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش هه‌وڵ بده‌ین بۆ په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست وپاشان قوتابی فێری زانست وزانیاری بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر خێزان وقوتابخانه پێویسته كار له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
1) پێویسته پلان بۆخوێندن وژیانی قوتابی دابنرێت وهاوكاری مه‌عنه‌وی بكرێت له‌م ڕووه‌وه.
2) ده‌بێت قوتابی فێری ڕێزگرتن بكرێت، چونكه ڕێزگرتن ده‌بێته بناغه بۆ دروست بوونی قوتابی سه‌ركه‌وتوو.
3) پێویسته قوتابی فێری پاكوخاوێنی بكرێت، چونكه پاكوخاوێنی سه‌رچاوه‌ی ته‌ندروستی وژیانه.
4) ده‌بێت قوتابی فێری ئه‌وه بكرێ كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر بكات، تاكوو بتوانێ سه‌ركه‌وتووانه قسه بكات.
5) پێویسته هه‌ر له‌منداڵییه‌وه قوتابی فێر بكرێت كه‌پشتی به‌خۆی ببه‌ستێت، وفێری بڕوا به‌خۆبوون بكرێ.
6) ده‌بێت قوتابی فێری سڵاوكردن وئه‌حواڵ پرسین وهه‌ندێ داب ونه‌ریتی ئاینی وكۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت.
گه‌لێك كار وڕه‌فتاری تر هه‌ن كه‌پێویسته قوتابی فێربكرێت وه‌ك؛ خۆپارێزی، وده‌ست پاكی، وڕاستگۆیی، ودلسۆزی، وڕێزگرتن، وهه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی، وله‌دوای دایك وباوك ئه‌ندامانی خێزان ڕێنمایكاری په‌روه‌رده‌یی وپسپۆڕانی ده‌رونزانی وبه‌ڕێوه‌به‌ر ویاریده‌ده‌ر ومامۆستایان ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له‌په‌روه‌رده‌ی قوتابی، به‌تایبه‌تی له‌قوناغی بنه‌ڕه‌تی وئاماده‌یی، چونكه له‌قۆناغی یه‌كه‌م قوتابی له‌ته‌مه‌نی منداڵییه، بۆیه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌ر شتێك بكات ئه‌ویش هه‌وڵ ده‌دات لاسایی بكاته‌وه، دواتر له‌ئاماده‌یی قوتابی له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه، ئه‌و قۆناغه‌ش تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه وله‌هه‌مووی گرنگ تر ده‌بێت زانستیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ، وزۆربه‌ی كات كێشه وگیروگرفته‌كان به‌ئامۆژگاری وبه‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێ، نه‌ك به‌ڕێگای توندوتیژی، له‌كۆتاییدا له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته كه كاتێكی باش بۆ په‌روه‌رده كردنی منداڵ وقوتابیه‌كانمان ته‌رخان بكه‌ین ودواتر هه‌وڵی فێركردنی زانست وزانیاری بده‌ین، تاكوو له‌ئاینده‌دا كه‌سی سه‌ركه‌وتوو وبه‌رهه‌مهێنیان لێ ده‌ربچێت، وبه‌پێی پسپۆڕی خۆیان سوودیان بۆخۆیان وبۆ كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌بێت.
20ی شوباتی 2022 / هه‌ولێر