دوێنێ، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک لە شاری دهۆک، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک ـی پ.د.ک ـی کرد و لەلایەن سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی دهۆک و سەباح بەیتوڵلا یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و هەڤاڵانی مەکتەب، پێشوازی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، کە تەحسین دۆڵەمەڕی ئەندامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ئامادەبوو، باس لە ڕەوشی ڕۆژنامەوانی و بواری ڕۆشنبیری و کولتوری لە پارێزگای دهۆک کرا، جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کرایەوە.

