رۆژنامەی ھەولێر

نۆلان بە فیلمێکی نوێ و بەشداریی تۆم هۆڵاند و مات دیمن دەگەڕێتەوە

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

دوای سەرکەوتنە مێژووییەکەی بە فیلمی Oppenheimer، دەرهێنەری ناوداری جیهانی، کریستۆفەر نۆلان، دەستی کردووە بە ئامادەکاری بۆ وێنەگرتنی پڕۆژە سینەماییە نوێیەکەی، کە بڕیارە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا لە سینەماکانی جیهان نمایش بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکانی هۆلیوود، کۆمپانیای (Universal Pictures) بەرهەمهێنانی فیلمەکە دەگرێتە ئەستۆ و دوو ئەستێرەی ناسراو، مات دەیمن و تۆم هۆڵاند (ئەستێرەی زنجیرەفیلمەکانی سپایدەرمان)، ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. ئەمە لە کاتێکدایە کە تۆم هۆڵاند سەرسامی خۆی بەم هاوکارییە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە بەبێ خوێندنەوەی دەقەکە، یەکسەر ڕەزامەندی لەسەر بەشداریکردن کەمپەینەکە داوە.
هەرچەندە نۆلان هێشتا ناونیشان و ناوەرۆکی چیرۆکی فیلمەکەی نەدرکاندووە، بەڵام کۆمپانیاکە بە فەرمی ڕۆژی ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٧ی وەک وادەی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لەسەر شاشە گەورەکانی IMAX دیاری کردووە.