بەڕێزان/ بەرپرس و کارمەندانی کۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە.
بە بۆنەی (٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێ دەکەین، هیوادارین بۆ لەمەودوا هەنگاوی باشتر و بەپێزتر بنێن.
دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر و کارەکانی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە خزمەتگەیاندن بە بواری دابەشکردن و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی پارتیمان لە ڕۆژنامە و گۆڤار و سەرجەم بڵاوکراوەکانی دیکەی بەشی ڕۆشنببیری و ڕاگەیاندن.
لەو ڕووەوە ڕۆڵی ئێوە دیار و بەرچاوە و دەستخۆشیتان لێدەکەین.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

