رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/1، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لعەزم کرد.

لە دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.