ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە مامۆستا سەڵاحەدین محهمهد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.
لە دیدارێكدا، بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییە کردەوە کە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پێیگەیشتووە.
نێچيرڤان بارزانى، پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى مامۆستا سەڵاحەدین محهمهد بەهائەدین دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی کردەوە کە لە بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستاندان و دووپاتی كردهوه كه ههر ئهمهى لێ چاوەڕوان دەکرێت.
لای خۆیەوە، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتيگريى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له هەوڵەکانی دەربڕی.
دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی ديدارهكهی نێوانیان بوو.

