رۆژنامەی ھەولێر

لە هەرێمی كوردستان رۆژی 27ی مانگ كرایە جەژن

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 27ی مانگی كردە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان لە تەواوی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی ئەوقاف ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: دادگای باڵای دەوڵەتی سعوودییە بەفەرمی ڕایگەیاند، کە ڕۆژی 26ی ئایاری 2026، وەستانی حاجیانە لەکێوی عەرەفە.

راشیگەیاند: بەمەش ڕۆژی 27ی ئایار یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە لە هەرێمی كوردستان .

دادگای باڵای سعوودییە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبوو: لیژنەكانی بینینی مانگ ئەمڕۆ یەكشەممە مانگی زولحیجەیان بینیوە، بەمەش رۆژی 26ی مانگ رۆژی وەستانی حاجییان دەبێت لە كێوی عەرەفە.

هەروەها رایگەیاندبوو كە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 27/5/2026 یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.