ئەمڕۆ دووشەممە د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی دایك، داوای له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای عێراق كرد، خوێندنی زمانی كوردی له پرۆگرامی خوێندندا لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق دابندرێت.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا رای گەیاند شانازییەکی زۆر به‌زمانی كوردی ڕه‌سه‌ن و كه‌له‌پووری مێژوویی مرۆڤایەتیمانهوه ده‌كه‌ین، پێویسته له‌سه‌ر هه‌مووان باوه‌ڕیان بهرهنگاورهنگی زمان هه‌بێ و رۆشنبیریی لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و برایه‌تی و قبووڵكردنی به‌رامبه‌ر بچەسپێنن، له‌پێناو بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندوو.
جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق به‌م بۆنه‌یه‌وه داوای لە هەردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای حكوومه‌تی فیدراڵی کردووە کە پێویستە خوێندنی زمانی كوردی له پرۆگرامی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە تەواوی ناوچەکانی عێراق هەبێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانێكی فه‌رمییه، وه‌ك له ده‌قی بڕگه‌ی ده‌ستووردا هاتووه له مادده‌ی (4): یه‌كه‌م كە دەڵێ “زمانی عەرەبی و زمانی کوردی دوو زمانی فه‌رمیین له عێراقدا”.