لە یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

ئەمشەو لە گەڕەکی سەرکارێزی شاری هەولێر کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)، حەبی بێهۆشکەر و خواردنەوە کحولییەکان دەستگیرکرا و لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەشدا  بڕێک ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمشەو بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر لە گەڕەکی سەرکارێز تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ر. م. ا) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و حەبی بێهۆشکەر و خواردنەوە کحولییەکان دەستگیر کرد.

ئەوەش هاتوە، لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر، کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، حەب، خواردنەوەی کحولی و ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (تویوتا کرۆلا)دا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستوەتەڕو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکانیش، تۆمەتبارەکە و کەلوپەلەکان ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاستی کران.

ھەواڵی زیاتر