دەست بەجێبه‌جێكردنی بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری دەكرێت
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا هاتووه: پرۆژەی شەقامی 150 مەتری پرۆژەیەكی ستراتیژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، تا ئێستا به‌شی یه‌كه‌می ته‌واو كرا‌و و به‌شی دووه‌ی له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەت بەشی سێیەمیشی جێبه‌جێ دەكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستی ئەو بەشە لەنێوان سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و كۆمپانیای هێمن گرووپ واژوو دەكرێت. و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.
درێژیی شه‌قامی بازنه‌یی 150 مه‌تری شاری هه‌ولێر 70 كیلۆمەتره و له پێنج قۆناغ پێك دێت. له ماوه‌ی رابردوودا به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كانی ته‌واو بوو و به رووی شۆفێراندا كرایه‌وه، کە رێگه‌ی شه‌قڵاوه تا رێگه‌ی به‌حركەیە به درێژی 10 کیلۆمەتر، ئێستاش كاركردن له به‌شی دووه‌می شه‌قامه‌كه له دواقۆناغى جێبه‌جێكردنه