پیاوێك له كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بە چەقۆ و تەور کوشت
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، پیاوێك له كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بە چەقۆ و تەور کوشت.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو، شەوی هەینی (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بە ناوی “فاتمە سامتی”، لەلایەن هاوسهرهکەیەوە بە چەقۆ و تەور کوژراوە.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ژنە گەنجە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژراوه