سه‌رۆك بارزانی: محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق سه‌در ده‌نگی به‌رزی راستی بوو
ئەمشەو لە تویتێکیدا سه‌رۆك بارزانی رایگەیاند، شه‌هید محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق، ده‌نگی به‌رزی راستی و رێگای ئازادی بوو.
سه‌رۆك بارزانی، له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، شه‌هید محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق سه‌در، ده‌نگی به‌رزی راستی بوو، بۆ رووناك كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی ئازادی.
راشیگه‌یاند: “دروود بۆ یادی هه‌میشه زیندووی و سڵاو له رۆحی پاكیشی”.
محه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌در، كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی شیعه‌ی ئۆپۆزسیۆنی دژ به سه‌دام حوسێن بوو، له ساڵی 1999 له ماڵه‌كه‌ی له (حه‌نانه) نه‌جه‌ف له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو تیرۆر كرا