له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایش له میونشن، مه‌سرور بارزانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ماتیوش مۆراویسكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا سازكرد.
دوای دیداره‌كه‌ش، مه‌سرور بارزانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: “به بینینی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا خۆشحاڵ بووم”.
له تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: “دوای ئاڵوگۆڕی په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكانمان له ساڵی رابردوو، ئه‌مڕۆ به بینینی ماتیوش مۆراویسكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا خۆشحاڵ بووم”.
هه‌روه‌ها گوتی: “سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌م دواییه‌ی كۆچبه‌ران، سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندام كرد و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین، كه له نزیكه‌وه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بین”.

