رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەکات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 14ی ئایاری 2026 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی متمانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بوونی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ، و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزیان خواست