رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی زەیدی و حكوومەتەكەی كرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق و وەزیرەكانی حكوومەتەكەی كرد دوای متمانەبەخشینیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوكردۆتەوە و نووسیویەتی “خۆشحاڵبووم بە به‌شداریکردنم لە دانیشتنی ئەمڕۆ ئێوارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە تایبەت بوو بە بەخشینی متمانە بە سەرۆک وەزیران عەلی فالح ئەلزه‌يدى و حکوومەتەکەی”.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەكەدا هەروەها نووسیویەتی “بەو بۆنەیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزیان و حکوومەتەکەی دەکەین”.

سەرۆكی هەرێم هەروەها رایگەیاندووە “هیوای سەرکەوتنيان بۆ دەخوازین لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانیاندا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە تەواوی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بکات و خواستەکانیان بۆ ئاسایش، سەقامگیری، پێشکەوتن و ئاوەدانیی زیاتر، بەدی بهێنێت”.

ئەمشەو پێنجشەممە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی تایبەت بۆ متمانەبەخشین بە عەلی زەیدی وەك سەرۆك وەزیران و هەروەها كابینە و كارنامەی حكوومەتەكەی بەڕێوەچوو، تێیدا متمانە بە خۆی و كارنامەی حكوومەتەكەی و بەشێكی زۆر لە وەزیرەكان بەخشرا.