لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، به‌يانيى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی سیاسیی وڵات، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێى فيدراڵى، سه‌ردان و ديداره‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقييه‌كان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵى كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتييان بێت و بتوانێت ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارييهكان ببێته‌وه و سهروهريى وڵات بپارێزێت.
بەڕێز باڵیۆزی بەریتانیا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندە بە بەردەوامیی پشتگیریکردنیان. لاى خۆيه‌وه سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی بەریتانیای له عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

