رۆژنامەی ھەولێر

دکتۆر هێمن هەورامی و کونسوڵی هۆڵەندا پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ دەکەن

​ئەمڕۆ دووشەممە، لە سەلاحەدین، دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە ئەدریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

​لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و گفتوگۆکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی ئاڵوگۆڕ کرا.

دکتۆر هێمن هەورامی، دوایین هەڵوێست و بۆچوونە فەرمییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ شاندی میوان ڕوون کردەوە.

​تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتیبوون لەجەختکردنەوە لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی تەواوی بڕگە دەستوورییەکان وەک بنەمای سەرەکی بۆ چارەسەری کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە فیدراڵیەت و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.