رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئیمارات پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ شێخ عەبدوڵلا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، دۆخی گشتیی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر دەوڵەتی ئیماراتیان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە هێرشەکان کردەوە.