چواس خالید – هەولێر
ڕشتانه كار له بنیاتنانی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له هه‌ولێر ده‌كرێت، كه له سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترینه و هه‌موو ئامێره پێشكه‌وتووه سه‌رده‌میه‌كانی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه‌ی بۆ دابین ده‌كرێت و هه‌وڵ ده‌درێت به‌ر له‌واده‌ی خۆی ته‌واو بكرێت.
له به‌رده‌وامی په‌ره‌پێدان و خزمه‌تكردنی زیادتری كه‌رتی ته‌ندروستی گشتی، له پێناو سه‌لامه‌تی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ٢٩ ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٤، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر دانا.
له ڕێوه‌ڕسمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی شێرپه‌نجه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، “ده‌بێت هاووڵاتیان له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان هه‌ست به ئاسووده‌ی و هه‌بوونی خزمه‌ت بكه‌ن”.
له‌دوای دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كه، ڕشتانه ده‌ست به بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌كه كرا و به به‌رده‌وامی كاری تێدا ده‌كرێت، تا به كوالێتی به‌رز و پێویست ته‌واو بكرێت و هه‌وڵده‌درێت به‌ر له واده‌ی دیاریكراوی خۆی بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
پڕۆژه‌ی بنایاتنانی نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له هه‌ولێر، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری سی هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه دروست ده‌كرێت، نه‌خۆشخانه‌كه له ١٥٠ ته‌ختی خه‌واندن و ١٠٠ ته‌ختی چاره‌سه‌ری كیمیایی پێكدێت، له‌و نه‌خۆشخانه‌یه تاقیگه‌ی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و سه‌رجه‌م ئامێره پێشكه‌وتووه‌كانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌خۆ ده‌گرێت.
باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه له پێنج نهۆم پێك دێت و به دیزاینێكی سه‌رده‌میانه ده‌خرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كه به گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی شێرپه‌نجه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی هه‌ولێر، ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووی وه‌كو ئێم ئاڕ ئای، سیتیسكان، پێتسكان، چاره‌سه‌ری تیشك، چاندنی مۆخی ئێسك، وێنه‌گرتنی گاما، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ته‌كنه‌لۆجیای دیكه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌رده‌ست ده‌بێت و ده‌خرێته خزمه‌ت هاووڵاتییانه‌وه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بنیاتنانی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی شێرپه‌نجه، به تێچووی سه‌د و شه‌ست و پێنج ملیار دیناری عێراقی و به ده‌ست و هێزی كاری ناوخۆ دروست ده‌كرێت.
هاوشێوه‌ی كه‌رته‌كانی دیكه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان و به پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له هه‌رێمی كوردستان زیادتر له ٨٣ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی و ٦٢ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و ٣١٦ بنكه‌ی سه‌ره‌كی ته‌ندروستی و ٤٦٧ بنكه‌ی لاوه‌كی و ٨٦ سه‌نته‌ری پسپۆڕی، له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌نه، كه ٢٧ نه‌خۆشخانه له هه‌ولێری پایته‌خت و ٢٥ نه‌خۆشخانه له پارێزگای سلێمانی و ١٥ نه‌خۆشخانه‌ش له پارێزگای دهۆك هه‌یه، پێنج نه‌خۆشخانه‌ی حكوومیش له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و حه‌وت نه‌خۆشخانه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین هه‌یه، حه‌وت نه خۆشخانه‌ش له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و له گه‌رمیانیش چوار نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی هه‌نه، كه به هه‌موویانه‌وه ٢٨١ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و هه‌شت هه‌زار و دوو سه‌د و په‌نجا قه‌ره‌وێڵه‌یان هه‌یه و ٢٤ كات له‌خزمه‌تی هاووڵاتیانی كوردستاندا كراوه‌ن، كه تا دێت ئه‌و ژماره‌یه به‌رزتر ده‌بنه‌وه و زیادتر ده‌بن.

