ئه‌مرۆ شه‌ممه 25.4.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی چاكسازی توركمان، سه‌ردانی پارتی ناوبراوی كرد‌و له لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پێشوازی لێكرا…
پارێزگاری هه‌ولێر، ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی چاكسازی توركمانی پیرۆز كرد و خه‌باتی سیاسی پارتی ناوبراوی له هه‌رێمی كوردستان به به‌رزی نرخاند و دووپاتی لەسەر رۆحی برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیانی لەهەولێری پایتەخت كردەوە…
هیواشی خواست ئه‌م کەشی هاوژیانی و ته‌باییه‌ی له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی هەرێمی كوردستان هەیە، زیاتر قووڵبێته‌وه و سەقامگیری زیاتر باڵی به‌سه‌ر هەرێمی كوردستاندا بكێشێ .

